حەمەساڵح دیلان 

حەمەساڵح دیلان (١٩٢٧ - ١٩٩٠)، کوڕی‌ مەلا ئەحمەدی‌ کوڕی‌ مەلا ساڵحی‌ کوڕی‌ مەلا قادرە. ساڵی‌ ١٩٢٧ لە گەڕەکی‌ گۆیژەی‌ شاری‌ سلێمانی‌ لەدایکبووە. سەرەتا لە ‌مزگەوتی‌ بابەعەلی‌ خراوەتە بەر خوێندن‌و دواتر لە ‌قوتابخانەی‌ خالدییە قۆناغی‌ سەرەتایی‌ تەواوکردووەو درێژەداوە بەخوێندن‌و تا پۆلی‌ سێی‌ ناوەندی‌ خوێندووە. ساڵی‌ ١٩٤٧ لە ‌فەرمانگەی‌ تووتن دامەزراوە.

لە ‌تەمەنی‌ بیست‌و یەک ساڵیدا شیعری‌ بڵاوکردۆتەوەو لە ‌دوای‌ گۆران بەسەرتۆپی‌ نەوەیەکی‌ نوێی شیعری کوردی‌ لەقەڵەمدەدرێت. ئەم شاعیرە خۆی و بەرھەمە ئەدەبییەکەی‌ تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی‌ کێشەی‌ گەلەکەی‌و دژایەتیکردنی ‌کۆنەپەرستان‌و بەکرێگیراوان. لە ‌ساڵی‌ ١٩٤٨ تا ١٩٦٦ نۆ جار زیندانی‌ کراوە و گەلێک‌ جاریش دوورخراوەتەوەو تووشی‌ ئازارو ئەشکەنجەدان‌و نانبڕین بووە.

شیعرە نیشتمانییەکانی‌ دیلان رۆڵێکی‌ گەورەیان بینی‌ لە ‌بەرزکردنەوەی‌ ئاستی‌ ەوشیاری‌ خەڵکی‌ کوردستانداو حەمە ساڵح دیلان-یانکردە مەشخەڵێکی‌ گەورەی‌ سەر رێبازی‌ کوردایەتی‌، کەم رووداوی‌ نیشتمانیی‌و نەتەوەیی‌ ھەیە دیلان بەشداری‌ تیانەکردبێت‌و نەیکردبێتە بۆنەیەک بۆ جۆشدانی‌ خەبات.

ئەم رۆشنبیرە گەورەیە ساڵی‌ ١٩٥٤ بەبێ‌ مۆڵەتی‌ دەوڵەت بەشداریکرد لە ‌کۆنگرەی‌ ئاشتی‌و ھاوکاری‌ گەلان-دا کە لە ‌شاری‌ (ڤیەننا)ی‌ پایتەختی‌ نەمسا ساز کرا، لەسەر ئەم بەشداریکردنە کە گەڕایەوە رەوانەی‌ زیندان کرا. حەمە ساڵح دیلان جگە لەوەی‌ کە شاعیرێکی‌ گەورەو تێکۆشەرێکی‌ خاوەن ھەڵوێست بوو، دەنگخۆشێکی‌ کەموێنەو ئاوازدانەرێکی‌ دەگمەنیش بوو.

گۆرانیی‌و مقامە‌ بەسۆزەکانی‌ دیلان کە شیعری‌ زوربەیان نووسینی‌ خۆیەتی‌ تا ئێستاش ھەر زیندوون. دیلان-ی‌ شاعیر‌و ‌ەونەر‌مەند خاوەنی‌ (مامە کوڕنوو)، (ئەی‌ نازەنین)،( شێخ مەحمودی‌ زیندوو) لە ٢٨ی‌ تشرینی‌ یەکەمی‌ ساڵی‌ ١٩٩٠ دا، بە ‌نەخۆشی‌ دڵ کۆچیدوایی‌ کردو لە ‌پاش خۆی‌ خەرمانێکی‌ پڕ بەرەکەتی‌ لە ‌شیعرو ئاوازی‌ دڵڕفێن‌و گۆرانیی‌ رەسەن بۆ بەجێھێشتین.

شاعیری نوێکاری کورد و مەقامزانی بلیمەت محەمەد ساڵح دیلان لە ١٩٩٠.١٠.٢٨ دا لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە وێژە و لە ھونەر و کورد و کوردستان کرد و ناو و خزمەتگوزاریی بۆ میللەتەکەی تا ھەتایە بەنەمریی مانەوە .

دیلان خەباتگێڕێکی دڵسۆزی میللەتەکەی و دەنگێکی ڕەسەن و ناسکی ھۆنراوەی نوێی کوردی بوو، شاعیرێکی نوێکاری ڕێبازی ڕیالیزمی نوێ بوو لە وێژەیی کوردیدا، زۆربەی ھۆنراوەکانی پەردەیەکی تەنکی ڕۆمانسیەتی بەسەردا ھەڵکێشرا بوو، ئەمەش جۆرە جوانی و ناسکیەکی پێ بەخشی بوون.

ئەگەر بەوردی سەرجەم دیوانی ھۆنراوە ناسکەکانی بخوێنیەوە، کە لە ساڵی ١٩٨٧دا بە ھەوڵ و کۆشش و لێکۆڵینەوە و پێشەکی مامۆستا عەبدوڵڵا ئاگرین چاپکراوە، ھەست دەکەین لەباسی ناسکانەی سروشتی نیشتمانەکەی ئەوەندە بەجوانی و ناسکی و ڕازاوەیی دەربڕیوە، مەگەر ھەر مەولەوی مامۆستای و "گۆران"ی شاعیر سروشت و جوانی دەستەڵاتیان بەسەردا شکابێ.

لە چوو ناو جیھانی داستان و ئەفسانەی کوردی و جیھانی و بەکارھێنانی نیشانەکانیان بەکارامەیی و سەرکەوتوویی، شاعیرێکی یەکجار بەتوانا بووە و زۆر لە سەر‌خۆ چووەتە نێو ئەو جیھانە ئەفساوناوییە و بەرھەمی جوان و پتەوی لە ھۆنراوەی ناسک و ناوەڕۆک قووڵی پێشکەش کردووین و سەرنجی ھۆنراوە دۆست و ڕەخنەگرانی ڕاکێشاوە لەبواری ھۆنراوەی نەتەوەیی و نیشتمانیشدا خانی و حاجی قادرێکی سەردەمە، بە تەکنیکێکی نوێ دەربڕینی ناسکی واتا قووڵی خوڵقاندووە و دڵسۆزیی خۆی بۆ خاک و نەتەوەکەی دەربڕیوە، ھەروەک لە ھۆنراوەیەکیدا بەناوی «‌ڕەز» ئەمەی کردووە و گوتوویەتی:

ئای کێ بێ بانگ و ھاوارو پەیام
بگەیەنێتە گوێی گۆڕەکەی (خەیام)
بڵێ ھەی سەرشێت کوشتەی گڕی تەڕ
گەر تێتا ماوە یەک تۆز نرخ و فەڕ
تۆ لەسەر باکەی شووشەکەی شکان
لەگەڵ‌ خودادا کردت بە زۆران!!
ھەڵسە بەرەو ئەم ناوە ھەڵتووتێ
نەک شووشە شکا وا ڕەز ئەسووتێ!!

شاعیر ئەم ھۆنراوەیەی کاتێک داناوە، کە ڕژێمی بەعس ڕەزی مێو و ھەموو جۆرە دارێکی بەردار و بێ بەریان دەسووتاند و خەڵکەکەیان ئەنفال دەکرد.

دیلان لە ھۆنراوەی باسیشدا، شاعیرێکی مەزنی سروشت و جوانییەو وەک وێنە کێشێکی ھونەرمەند ڕوودەکاتە دیمەنی جوانی گوڵزاری ڕازاوەی نیشتمانەکەی تاکو تابلۆی نایابیان بە ھۆنراوەی ناسک بکێشێ و ھۆنراوەی بە ھێز و پێزمان پێشکەش بکات.

باسەرنجێک بدەینە ئەم چەند دێرە ھۆنراو‌ەیەی تاکو بزانین چۆن وێنەی ھۆنراوەی جوانی بۆ کێشاوین و با لە ھۆنراوەیەکی بە ناوی "سروودی وڵات" ورد بینەوە کە دەڵێ:

ساڵ پایزە، گەرمەی گەڵا ڕێزانە،
ڕێز بارانە، شێوەی ساڵی جارانه!
گەڵای ڕژاوی دار مازووی چیای بەرز
ملوانکەکەی ئەئاڵانە ملی وەرز
ڕووباری شین، سوور ھەڵگەڕاو بەلافاو
جارێ بێ دەنگ، جارێ بەھاژەو بەتاو

سەیری کەن دیلان چۆن باسی پایزە و گەڵاڕێزان دەکات و دیمەنی ئەو گەڵا زەردە وەریواە چەند بەجوانی دەکێشێ و دەیکات بە دیمەنی زێڕباران، ئەمەش خوڵقاندنی جوانی ھۆنراوە لەشتی کەم بایەخی وەک گەڵای وەریوی کاتی گەڵاڕێزان ئینجا شاعیر باسی ئەو گەڵا ڕژاوان دەکات و دەیانکاتە ملوانکە و لە دێڕی دوایشدا باسی ڕووباری شینی سوور ھەڵگەڕاو بەلافاو دەکات، کە جارێ بێ دەنگە و جارێکیش بەتاو دەڕوات و ھاژەی دێت.

دیلان لە ھۆنراوەی ئەفسانەیی چ خۆماڵی بێ چ بیانی زۆر سەرکەوتووە و ئەفسانەی بیانی بە ئەفسانەی بیانی بە ئەفسانەی کوردی بەستۆتەوە و گوتوویەتی:

کە پزیشکی خوێنی زەردی (نێرۆن) پژا
کە چەرمەکەی قرچ ھەڵگەرا لە دەم کەژا
بەشیرینی ھەچ گوڵێ دەم دەکاتەوە
لەم وڵاتە ... (فەرھاد)مان بیر دەکاتەوە

شاعیر ئەفسانەی ڕووداوەکانی "نێرۆن"ی ئیمپڕاتۆری "ڕۆمان" تێکەڵ بە ئەفسانەکەی "شیرین و فەرھاد"ی کوردی دەکات و بەجوانی لە کارەکەی سەردەکەوێت.




ڕێکه وت: دو شنبه 8 خرداد 1391برچسب:حەمەساڵح دیلان,,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

صفحه قبل 1 صفحه بعد

ئه رشیڤی ته وه ره کان
به سته ر
Features
ورود اعضا:

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 6
بازدید دیروز : 0
بازدید هفته : 7
بازدید ماه : 77
بازدید کل : 259555
تعداد مطالب : 56
تعداد نظرات : 4
تعداد آنلاین : 2

IP
دریافت کد
size=